
دو شعر از حسین جوانشیر (پاشای باران)
متولد۱۳۵۶، روستای ساروجه‌ی علیا شهرستان شاهیندژ
شه‌هرزاد
لە توێ توێی هەزار توێی هەزارویەك شەوی شەوانی منا ژیاویی و
هەزارویەك شێعرم لەتوێ توێی هەزار توێی
ئەم شەوانە بۆ نووسیویی
شەهرزاد!
***
شەهرزاد!
تۆمان لەخەوی بەشكۆی هەزارویەك ساڵەی سەردەمانێكی شكۆدار هەستاند
من شاعیرێكی شەوبێژی شەوانەی ئەم شەقامانەم و
لەوەتەی نازانم بۆ مرۆڤەكانی ئێرە فریای ماڵاواییەكی ساناش ناكەون
شێعر بۆ با دەنووسم.
***
شەهرزاد!
لە شكۆی شەڕەفی شێعر مەگەڕێ
ئێستە سەردەمانێكی ترە
ئێستە شیرین بۆ ئەوەی لە فەرهاد جیا بێتەوە
لەگەڵ دۆستە كوڕە نوێیەكەی بۆ سەفەر چووە و
لەیلیش بۆ ئەوەی مەجنوون لە بیر بكا
لای دوكتورە دەروونناسەكەی دەمێنێتەوە و
عەشق چارەنووسی هەزارویەك هێندەی دۆخی من نادیارترە.
ئێستە ئیترهیچ چیڕۆكێ خۆی لەبەرینیی ژیان نادات
هیچ ژیانێ بە دەروازەكانی هەرمانی عەشق ناگات
لێمان ببوورە كەوا هەر پەتیارەیەك دەبینین
بەناوی تۆوە بانگی دەكەین
شەهرزاد!.
پیگهیین
وشه‌کان سوورن
پێگه‌ییون.
***
ڕه‌نگه په‌پووله پاییزه‌کان بزانن
هیچ میوه‌یه‌کی گه‌ییو
له‌چاوه‌ڕوانی دهستێکا نامرێ
***
تاریکیه‌کان گه‌ییون
سپێدهکان گه‌ییون
ڕێگه‌کان گه‌ییون و
به‌م چه‌شنه که‌سێ
جانتاکاکهی هه‌ڵده‌گرێ
به‌ڵام لێره که‌س تێناگا
لێره لهساکاری کۆڵانێکی به‌ربه‌ستا
زستان ده‌گرن
ئێره دووره!
***
پێویست ناکا بیر که‌ینه‌وه
ئێسته بۆنی کێڵگه‌یه‌ک
له‌ده‌ماره‌کانی خاکدایه
سۆڵه‌ی چرایه‌ک
له دوورهدهستەکانەوە ده‌مانخوێنێته‌وه
سه‌گێک به چێژ ده‌گاو
که‌سێک ده‌ڵێ:
ههژدهساڵهییم گهییبوو
داهاتوو نازانێ
ئێسته …